شارپرێس:
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای حەسەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئێستا و پرۆسەی یەکخستنی دامەزراوەکان.
ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایش لە حەسەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا، کە سەرجەم ئەفسەرانی لەخۆگرتبوو. لە کۆبوونەوەکەدا جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەی بوو، بۆ تاوتوێکردنی دوایین ڕەوشی مەیدانی و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە.
لەکارنامەی کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر پرۆسەی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا و میکانیزمەکانی گواستنەوە بۆ قۆناغێکی نوێی کاری دامەزراوەیی. پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئێستا و هەلومەرجی گشتی کرا، هاوکات لەگەڵ پێویستی زیادکردنی هەماهەنگی و ئامادەیی.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا چەند خاڵێکی سەرەکی سەبارەت بەو ئەرکانەی کە لە ماوەی داهاتوودا بە ئەفسەران دەسپێرێن ڕوونکرانەوە. جەخت لەسەر پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن بە شێوەیەکی نەرم و پیشەیی لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی نوێی کاتی، دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و سەلامەتی هاووڵاتیانی کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ئەوپەڕی ئیرادە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی خۆیان، هاوکات بە ئامادەیی دەمێننەوە بۆ ئەو ڕێبازانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکەن و بناغەکانی ئاسایش پتەوتر دەکەن.
