شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکیان بەسەر چیای شێخدا لە دیوی سوریاوە بۆ باشووری لوبنان ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا ئەندامانی هێزەکانیان بە سەرکەوتن بەسەر بەفردا سنوورەکانیان بەزاندووە.
سوپا لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە "ناسینەوە و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" بووە، جگە لە کۆکردنەوەی زانیارس هەواڵگری "گرنگ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە بوونی ئەم ڕێکخراوانە بەدرێژایی سنوور لە باشووری لوبنان دێت.
لە بەیاننامەکەدا ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکان بەسەر شاخەکەدا جووڵەیان کردووە کە پێویستی بە توانای تایبەتمەند هەیە، هەروەها بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانی دووپاتکردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری لە ناوچەی سنووریدا.