شارپرێس:
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی "تورکیا، میسر، پاکستان و سعوودیە" لەپاکستان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمکردنەوەی گرژییەکان، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی "تورکیا، میسر، پاکستان و سعوودیە" کۆبوونەوە.
هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن ئەو وڵاتانە خوازیاری کاری پێکەوەیی و هاوکارین بۆ قۆناغی ئایندە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان، بەتایبەت فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل.
چەند ڕۆژێکه بەرپرسانی تورکیا ترسی خۆیان لەفراوانخوازی ئیسرائیل بەتایبەت دوای جەنگی ئێران نیشان داوە و دەڵێن ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.