لەنەوت گرنگتر لەژێر گەروی هورمزدایە؟. ئەمریكا ناچار بەدانوسان دەكات

ڕاپۆرت

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵیيەكان، ئەوەی ئەمریكای ناچار بەدانوسان كردوە، گەروی هورمزو ئەو نەوتە نیە كەلەژێر خاكەكەیدایە، بەڵكو لە%90ی ئەو كێبڵە فایبەر ئۆپتیكەیە كەلەژێر خاكی گەروەكەدایە.

سەرچاوە هەواڵیەكان ئاشكریانكردوە، كەلە ژێر گەروی هورمزدا شتێكی تر هەیە كە وایكردوە ئەمریكا بەدوای خێراترین كاتدا بگەڕێت بۆ دانوستان، ئەو شتە نەوت نییە، گاز نییە، بەڵكو كێبڵە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، جیهانی مۆدێرن بەزیاتر لە 500 كێبڵی فایبەر ئۆپتیك لەژێر زەوی كاردەكات كە نزیكەی 95%ی چالاكی ئینتەرنێتی جیهانی لەخۆدەگرن لەوانە حەواڵەی بانكی، بازاڕە داراییەكان، داتاو زانیارییە هەڵگیراوەكان، پەیوەندیی حكومەتەكان.

لەكاتێكدا، زۆرێك لەو كێبڵانە بەناوچەی كەنداودا تێدەپەڕن و ئەوروپاو ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیەكەوە دەبەستنەوە. ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەم ڕێڕەوی ئاوە تەسكە تەنها گەرویەكی تەنگ نییە بۆ نەوت؛ بەڵكو گەرویەكی تەنگیشە بۆ زانیاری.

ئەگەر ئەم كێبڵانە لەلایەن سوپای ئێرانەوە زیانیان پێ بگات یان بكرێتە ئامانج، كاریگەرییەكەی نەك هەر وەك پچڕانی كارەبای جیهانی نابێت، بەڵكو جیهان دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی 1802.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەیەكە ئێران گەروی هورمزی بەروى هاتوچۆی بازرگانی كەشتییە نەوتهەڵگرەكاندا داخستوەو هۆشداری لەمەترسی جەنگی ئابوری لەجیهاندا دەدرێت.