یەكەم لێدوانی ناتانیاهۆ دژی ترەمپ..جەنگ ڕاناگرین

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دانوستاندنەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران هاتەدەنگ و دەڵێت، ، هەر رێککەوتنێک ئەگەر لەنێوان ئەمریکاو ئێران ئەنجامبدرێت، نابێتە هۆی ڕاگرتنی شە و پێکدادانەکان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان.


ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردوەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەگفتوگۆیەکی داخراودا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیی، سیاسی و ئەمنی وڵاتەکەی جەختی کردوەتەوە، هیچ رێککەوتنێکی ئەگەری لەنێوان واشنتن و تاران کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەوان دژی حزبوڵڵا نابێت و شەڕەکە ناوەستێنێت.

ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە، ئیدارەی ترەمپ بەچڕی بۆ دانوساندن و ڕێككەوتن لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو سەرۆكی ئەمریكا هەفتەیەكی یەكلاكەرەوەی بۆ جەنگەكە ڕاگەیاند.