ترەمپ لەبارەی هێرشی زەمینی و سزاكانەوە بڕیاریدا

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا بەئاژانسێكی دیكەی وڵاتەكەی ڕاگەیاندوە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتی شاندی وڵاتەكەی مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نیەو دەڵێت،" لەم قۆناغەدا واشنتۆن تەنیا دەیەوێت وەك گەمارۆی دەریایی و ئابوری بەردەوام بێت".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەئاژانسی ئەکسیۆس ڕاگەیاندوە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی شاندی ئەمریکا بۆ پاکستان بەواتای دەستپێکردنەوەی جەنگ نایەت و دەشڵێت،" بڕیاری گەڕاندنەوەی شاندەكە، بەو واتایە نایەت هێرشی زەمینی دەستپێدەكەن،  ئێمە هێشتا بیرمان لەوە نەکردوەتەوە".

جەختیشی كردۆتەوە،" كە تەنیا لەم قۆناغەدا دەیانەوێت گەمارۆی دەریایی و ئابوری بەردەوام بێت وەک لەوەی پەنا بۆ هێرشی ئاسمانی و موشەکی بەرن".

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ عەباس عێراقچی و شاندی ئێران گەیشتنە پاكستان و دوای بەدوای ئەوەش ترەمپ بڕیاریدا شاندی ئەمریكا نەچنە ئەو وڵاتە بۆ دانوستاندن بەوەش شاندی ئئێرانیش پاكستانیان جێهێشت و گەڕانەوە.