بەرپرسێكی باڵای توركیا پێشوازییەكی وڵاتەكەی بەمەزڵوم عەبدی گەیاند

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو حكومەتی سوریا ئاشكرایكردوە، كەلەسەردانی هەفتەی ڕابردوی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق، لەگەڵ  باڵیۆزی توركیا لەسوریا كۆبوەتەوەو پێی ڕاگەیاندوە كە وڵاتەكەی بەنیازە لەداهاتودا پێشوازی لێبكات.


کەناڵی حەدەس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەحکومەتی سوریا ڕایگەیاندوە، لەدواین سەردانیدا بۆ دیمەشق، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ نوح یەڵماز، باڵیۆزی تورکیا لەسوریا کۆبوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکە باڵیۆزی تورکیا بەعەبدی ڕاگەیاندوە کە ئەگەری هەیە ئەنقەرە لەداهاتودا پێشوازی لێبكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەڕابردودا توركیا مەزڵ,م عەبدی وەك داواكار ناساندبوو و ڕێگەی چونە وڵاتەكەی لێگرتبوو.