ناتانیاهۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ڕاگەیاند

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بەسوپای وڵاتەکەی کرد بەهێزێکی زۆرەوە ئامانجەکانی حزبوڵا لەناو خاکی لوبنان بۆردومان بکەن.


نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،"ناتانیاهۆ  فەرمانی بەسوپای ئیسرائیل کردوە بەهێرشەکانیان بۆ سەر حزبوڵای لوبنان چڕ بکەنەوەو بەتوندی ئامانجەکانیان بپێکن. 

ئەم بڕیارەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە دێت، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حزبوڵای لوبنانی  بەموشەک و درۆن هێرشی کردوەتە سەر چەند پێگەیەکی ئیسرائیل، لەبەرانبەریشدا سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر باشوری لوبنان دەستپێکردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕێگەی نەدا شاندەكەی بچنە پاكستان و دوای بەدوای ئەوەش ڕایگەیاند، كە ئێران بیەوێت دەتوانێت پەیوەدنی پیوە بكەن.