تومه‌نى ئێرانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى

لە میدیاکانەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهای تومەنی ئێرانیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی جارێکی دیكه‌ دابەزیی بۆ نزمترین ئاستی مێژویی، نرخی هەر دۆلارێک لەبازاڕەکاندا 180 هەزار تومەنی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ ماڵپەڕەکانی تایبەت بەنرخەکانی دراو لەئێران دەربارەی دابەزینی نرخی تومەن بەرامبەر دۆلار ئاشكرایانكردوه‌، بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی جارێکی دیكه‌ دابەزینی مێژویی تۆمارکردوه‌و نرخی هەر دۆلارێک لەبازاڕە ئازادەکاندا 180 هەزار تومەنی تێپەڕاند کە دەکاتە 100 دۆلاری بەرامبەر 18ملیۆن تومەن، ئەمەش بوەتە هۆی دروستکردنی ترس‌و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو بازاڕەکاندا.

هاوکات، ئەم هەڵکشانە دوای ئەوەدێت کە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکاو دروستبونی سنوردارکردنی دارایی لەوڵاتانی کەنداو بۆسەر ئێران چڕتربونەتەوە.

خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا ڕێژەی هەڵاوسان لەتاران دوو هێندە بوەو بەهای دراوی ئێران بەخێراییەکی زۆر ڕوی لەدابەزین کردوە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بژێوی خەڵک دروستکردوە.