میدیای ئیسرائیل سەبارەت بەحزبوڵا: تورکیا پێشنیازێکی خستۆتە بەردەم واشنتۆن

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "i24NEWS"ی عیبری، تورکیا پێشنیاری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لوبنان کردووە کە نێوەندگیریی بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک سەبارەت بە پرسی حیزبوڵڵا. 

 
بەڵام دوو سەرچاوەی ئاگادار بەو کەناڵەیان ڕاگەیاندووە کە تا ئێستا ئیدارەی ترەمپ هیچ وەڵامێکی ئەرێنی یان نەرێنی نەداوەتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەتی لوبنان بەهۆی ترسی لە زیادبوونی هەژموونی تورکیا لە وڵاتەکەیاندا، پێشوازییەکی گەرمی لەم پێشنیارە نەکردووە و ئارەزوویەکی ئەوتۆ بۆ ئەم ڕۆڵگێڕانەی ئەنقەرە نیشان نادات. 

کەناڵەکە هەروەک دەڵێت: ئەم هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بەردەوامە، بەڵام دەرکەوتنی تورکیا وەک ناوبژیوان لەم دۆسیە هەستیارەدا ڕووبەڕووی کۆسپ و بەربەستی سیاسی بۆتەوە، چونکە لایەنە پەیوەندیدارەکان نیگەرانن لەوەی ئایا تورکیا دەتوانێت بە بێلایەنی کار بکات یان ئامانجی تری لەپشت ئەم نێوەندگیرییەوە هەیە.