شارپرێس:
له‌باره‌ى گرانبونى هێلكه له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کانی هێلکه‌ی خواردن له‌پارێزگای سلێمانی هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بڵاوبوه‌ته‌وه ڕاست نییه"، ده‌شڵێت، "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگریى ده‌كه‌ین له‌گرانبونى هێلكه له‌بازاڕدا".
ئه‌نجومه‌نى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کانی هێلکه‌ی خواردن له‌پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "دوای ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه که گوایه نرخی هێلکه‌ی خواردن له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم ڕوو له‌گرانبون ده‌كات، ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کانی هێلکه‌ی خواردن له‌پارێزگای سلێمانی به‌پێویستمانزانی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتیی بڵاوبكه‌ینه‌وه تاوه‌كو نیگه‌رانى هاوڵاتیان بڕه‌وێنینه‌وه".
ئه‌نجومه‌نه‌كه نوسیویه‌تى، "هاوڵاتیانى ئازیزی شاری سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م ده‌نگۆیانه دورن له‌ڕاستیه‌وه‌و ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگریی ده‌كه‌ین له‌هه‌ر به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى نایاسایی له‌نرخی هێلکه‌داو ڕێگه‌ناده‌ین بارگرانیی بۆ سه‌رشانی هاوڵاتیان دروست ببێت".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "ئێمه وه‌ك خاوه‌ن کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌میشه خۆمان به‌به‌شێك له‌خه‌م‌و ژیانی خه‌ڵك زانیوه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، له‌پشتی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی خۆمان ده‌بین‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى دیكه‌وه داده‌نێین، سه‌رجه‌م كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هێلكه‌ى خواردن له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌رده‌وامن له‌پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان به‌كوالێتییه‌كى به‌رزو هه‌موو تواناکانیشمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بازاڕه‌كان تێر بكه‌ین له‌به‌رهه‌مى ناوخۆیى‌و ڕێگریی له‌هه‌ر كورتهێنانێك ده‌كه‌ین".
