توركیا یەكەمین موشەكی بالیستیی نمایشدەكات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یەکەمین موشەکی بالیستیی هایپەرسۆنیکی دورمەودای نمایش کرد.

 
یوەزارەتی بەرگری توریكا ئەمڕۆ دوای نماشیكردنی موچەكەكە، لەڕاگەیەندراوێكدا باسی لە موشەكەیك ردو دەڵێت، یەکێک لەدوایین بەرهەمەکانی پیشەسازیی سەربازیی تورکیا، نمایشکردنی موشەکێکی بالیستیی هایپەرسۆنیکە، کە بەتەواوی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە. 
موشەکی هایپەرسۆنیکی (یڵدریمهان) موشەکێکی کیشوەربڕەو خێراییەکەی لە 9 ماک (9 جار لە خێرایی دەنگ) زیاترە.
 
ئەو موشەکە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەو پەرەپێدانی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە پەرەی پێدراوە.
 
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەوتارێکدا وتی، پیشەسازیی بەرگریی تورکیا ئێستا نەوەکو تەنیا بەدوای بەرهەمهێنانی زیاترە، بەڵکو چوەتە ئیکۆسیستمێک کە بەدوای تەکنەلۆجیای بەرزو پێشکەوتوو دا دەگەرێت".

ئاشكراشیكرد، كە تورکیا لەپیشەسازیی بەرگریدا چوەتە قۆناغێک بەدوای دروستکردنی بەرهەمی تەکنەلۆژیای بەرزە.
 
موشەکەکە بەهۆی خێرایی و کاریگەرییەوە، بەناوی (سوڵتان بایزید)ی یەکەمی عوسمانی کراوە کە نازناوی (یڵدرم) بوە، واتا (بروسکە).

 موشەکەکە دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە نێوان 9 بۆ 25 هێندەی خێرایی دەنگ – واتا نزیکەی 30 هەزار کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا، ئەمەش توانای ئەوەی پێدەبەخشێت کە خێراتر بگاتە ئامانجەکەی.
 
ئەو موشەکە بەچوار بزوێنەری موشەکیی بەهێز دەجوڵێت کە سوتەمەنی شلەی نایترۆجینی تێترۆکساید بەکاردەهێنن، هەروەها توانای بڕینی کیشوەرەکانی هەیە بەدوری 6 هەزار کیلۆمەترو 3هەزار کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵدەگرێت.