وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی دەرکردو کارێکی قەدەغەکرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبڕیارێکی نوێدا دەرمانسازان پابەند دەکات بەوەی لەکاتی دەوامدا لەدەرمانخانەکانیاندا ئامادە بن، ئەو دەرمانسازانەش کە پابەندی بڕیارەکە نابن سزادەدرێن.


وەزارەتی تەندروستی لەنوسراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" پێویستە دەرمانساز لەکاتی دەوامدا لە دەرمانخانەکەی ئامادەبێت و رێگری بکرێت لە دانانی دەرزی، کانێلا و پێدانی دەرمان بەبێ رەچێتەی پزیشکی".

 بڕیارەکە دوای چەند حاڵەتێکی لەو جۆرە دێت، کە بونەتە هۆی مردن و نەخۆشکەوتنی چەند هاوڵاتییەک.