چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوەو بڕیار لەپۆستە وەزارییەكانی حكومەتی نوێ دەدات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشكراكردوە، كە بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەبەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی ناو حكومەتەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ، ئەمشەو كۆببێتەوە.


هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە كۆبونەوەكە لەماڵی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس ئەنجامدەدرێت و بڕیاریشە گفتوگۆ لەسەر كۆی پۆستەكانی حكومەتی داهاتوو بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی چەند جارێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كۆبونەوە.