دوای هێرشەکەی ئەمریکا، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی توند دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی ليژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لەپەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بۆسەر هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، بەوەڵامێکی یەکلاکەرەوەو توند وەڵامدەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر دوژمنان هەڵەیەک بکەن، هێزەکانی ئێران توانای بەرپەرچدانەوەیان هەیە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوەهاتن، ئەمریکا هێرشیکردەسەر چەند ئامانجێک لەباشوری ئێران‌و بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بەهێرشی بەرگرییان لەقەڵەمدا.

ئەم گرژییەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن‌و تاران لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، سەرەڕای ئەم هێرشانە، کاردانەوەی فەرمی بەرپرسانی ئێران تاڕادەیەک سنوردار بوە.

لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای هێرشە نوێیەکان کە هەڕەشە لەئاگربەست دەکەن، هێشتا گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا ئەگەرێکی کراوەیە.