شارپرێس:
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپهرست (مەهەپە) هۆشداریداوە لەوەی، بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییانەی لەناوچەکەدا ڕودەدەن، لەدوای ئێران، پلانی بەئامانجگرتنی تورکیا هەیە، بۆیە پێویستە کار لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد بکرێت.
باخچەلی کە هاوپەیمانی سەرەکیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە، هۆشدارییەکی توند لەبارەی گۆڕانکارییە هەرێمییەکان دهداتو دهڵێت، "ئەو هەڕەشەو جوڵانەوە نێودەوڵەتییانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزە هەژمونخوازەکانی جیهانەوە ئاراستەی ئێران دەکرێن، بێگومان سبەی تورکیا دەکەنە ئامانج".
باخچەلی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییانە، جەختی لەسەر پرسی کوردو دەستپێشخەریی چارەسەرکردنی کردوهتەوەو بە"سیاسەتێکی دەوڵەت کە ڕۆحی سەردەم دەخوێنێتەوە" وەسفکردوەو پێشیوابوە، هەر هەنگاوێک لەکاتی خۆیدا نەنرێت، دەبێتە بارگرانییەکی قورس بۆ نەوەکانی داهاتوو.
سەرۆکی مەهەپە دۆخی ئێستای جیهانو ناوچەکە بە"بیابانێک" لەنادڵنیاییو ناسەقامگیریی دەچوێنێت کە تێیدا ڕێگه ونبوە، بۆیە تاکە دەرچە بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانی هێزە ئیمپریالیستەکانو کۆتایهێنان بەشەڕی وەکالەت لەناوچەکەدا، گەیشتنە بەتورکیایەکی نوێو بێ جهنگ".
بەبڕوای باجچەلی، ئەم هەنگاوە پڕۆژەی برایەتیی گەلی تورکیایە کە لەمێژویەکی هەزار ساڵەوە سەرچاوە دەگرێتو مەرجی سەرەکییە بۆ یەکڕیزیی ناوخۆییو بەهێزکردنی پێگەی وڵات لەهاوسەنگییە جیهانییەکاندا.
