ناتانیاهۆ: لە لوبنان ناكشێینەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیكردەوە كە هێزەكانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەمێننەوە هەتا پێویست بێت، هەڕەشەی كرد كە ڕێگری لە ئێران بكات لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە: "ئێمە تا پێویست بێت لە ناوچەی ئەمنی باشوری لوبنان دەمێنینەوە بۆ پاراستنی دانیشتوانی ئازیزمان لە باكور و هەموو هاووڵاتیانی ئیسرائیل".

 جەختیشی لەوە كردەوە كە "هیچ شتێك ئەم پابەندبوونە ناگۆڕێت".

ناوبراو دەشڵێت: سەبارەت بە ئێران، هەر پێشهاتێكی سیاسی ڕووبدات، من ڕێگە نادەم ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەمە ڕوونادات تا من سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بم.