شارپرێس:
لهبازگهیهكى نێوان دوو پارێزگاى عێراقدا،
هێزه ئهمنیهكان دهستیان بهسهر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوه، کە بڕى چوار ملیۆن دۆلاری
تێدابوه، سهرچاوهیهكى ئهمنیش لهوبارهیهوه زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكات.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سەرچاوەیەکی ئەمنی
لەپارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرایكردوه، هێزە ئەمنییەکان لەئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتودا
توانیویانە دەستبەسەر بڕێکی زۆر پارەی كاش-دا بگرن کە لەنێوان دوو پارێزگادا دەگوازرایەوە.
سەرچاوەکە لەلێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن
ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەی هێزە ئەمنییەکان لەبازگەی (عەباس جومعە) کە دەکەوێتە سەر
ڕێگهی سەرەکیو سنوری نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدینو دیالە، گومانیان لەئۆتۆمبێلێکی
جۆری نیسان کردو ڕایانگرتوە.
ئهو سهرچاوهیه وتیشى، "دوای ئەنجامدانی
پشکنینی وردی ناو ئۆتۆمبێلەکە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بڕی چوار ملیۆن دۆلاری
ئەمریکی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بدۆزنەوەو دەستی بەسەردابگرن، لەئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە
دەستبەسەرکراوەو ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ لێکۆڵینەوەو گرتنەبەری ڕێکاری
یاسایی".