له‌پاوە لەهێرشكرایه‌سه‌ر پاسدارانى ئێران‌و كوژراوو بریندار هه‌یه‌

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاری پاوەی سەر بەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوە گۆڕەپانی هێرشێکی چەکداریی کە بەهۆیەوە دوو چەکداری سوپای پاسدارانی ئێران پێکەوە کوژران‌و دوانى دیکەش به‌سه‌ختى برینداربون.


به‌گوێره‌ى ئەو هەواڵانەی کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، هێرشەکە ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لەشاری پاوە ئەنجامدراوە، چەکدارەکان شوێنی نیشتەجێبون‌و بەردەم ماڵی ئەو ئەندامانەی سوپای پاسدارانیان کردوەتە ئامانج‌و دەستڕێژی تەقەیان لێکردون، بەهۆی توندی هێرشەکەوە دوانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

دوای ڕوداوەکە، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی هێرشبەرەکان‌و شوێنی ڕاکردنیان دەستپێکردوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەن یان گروپێکی چەکداریی بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی ئەو هێرشە ڕانەگەیاندوە.