ئایا بەڕێوەبەری نوسینگەی خالید شوانی دەستگیرکراوە؟ وەزارەتی داد ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1791 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دادی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەدەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی خالید شوانی وەزیری داد دەكات و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ساختەن و بۆ مەبەستی سیاسی و چەواشەکاری دروستکراون.


فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە سەرلەبەریان ساختەن و دورن لەڕاستییەوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری داد، بەردەوامە لەڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانی خۆی، نە لەڕابردوو و نەلەئێستادا هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبوەو بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگا چاودێرییەکان نمونەی فەرمانبەری دڵسۆزو دەستپاکە.

هاوكات، لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، ئامانجی پشت ئەم چەواشەکارییانە تەنها ناوزڕاندنی وەزارەتەکەو بەرپرسەکانێتی، سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو کەناڵ، پەیج و دەزگایانە تۆمار دەکەن، کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردوەتەوەو ڕوبەڕوی دادگایان دەکەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیركردنی گەندەڵكاران دەستیپێكردوەو تائێستا 70 كەس لەپەرلەمانتارو كەسانی نزیك لەبەرپرسان دەستگیركراون.