عێراق گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر لە دۆسیەیەکی گەندەڵی رادەگەیەنێت

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت، لەئەنجامی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە هێڵی ئاسمانی عێراق، توانرا بڕە 19 ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات بگەڕێنرێتەوە.


ئەنجومەنی  باڵای دادوەری عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە وردبینیکردن بە دۆسیەکانی دەستبپاکی لە دادگای رەسافە، توانی بڕی 19 ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات بگەڕێنێتەوە".

ئەوەشیخستەڕوو، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی لە هێڵی ئاسمانی عێراق، توانرا ئەو بڕە پارەیە بگەڕێندرێتەوە.