عێراق لەڕێی پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە ئەو گەندەڵکارانە دەگەڕێنێتەوە کە هەڵاتون

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیارێکی دەرکردوە بەچالاککردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی دزیی سەدە لەڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپوڵ.


هاوكات، دادوەری عێراق، لەبڕیارەكەدا ئەوەشی جێگیركردوە هەر گەندەڵكارێك بچێتە دەرەوەی وڵات، لەڕێگەی ئەو بڕیارەوە، بەهەماهەنگی پۆلیسی ئینتەرپوڵ دەستگیربكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەدۆسیەی دزی سەدە، 50 کەسایەتی و بەرپرسی جیاواز تۆمەتبارن بەتێوەگلان و ئاسانکاری لەپرۆسەی دزینی پارەی دەستەی گشتیی باجەکان و زۆربەیان چونەتە دەرەوەی عێراق.

هەروەها، لەم هەڵمەتەی كەحكومەتی ئێستای عێراق بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران دەستیپێكردوە، باس لەوە دەكرێت زیاتر لەهەزار كەسایەتی عێراق لەخۆدەگرێت.