شارپرێس:
سەرۆکی کۆمارى عێراق بهمهرسومێك، بڕیاریدا بهخانهنشینكردنى محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانو تهواوى وهزیرانى كابینهكهى.
بەفەرمانێکی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار، ناوى سەرۆکی پێشوی کابینەی بەڕێوەبردن لەعێراق (سهرۆكى حكومهت)و 11 هاوکاری باڵای، ڕهوانهى خانەنشینی كراون.
پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشكرایكردوه، سهرۆك كۆمار فەرمانی ژمارە (24)ی دەرکردوه، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای پێشنیازی سەرۆکی نوێی کابینەكه هاتوە، هەروەها پاڵپشتە بەبەندە دەستورییەکانو یاسای خانەنشینی یەکگرتوی ساڵی 2014.
بهگوێرهى لاپەڕەی یەکەمی فەرمانەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی پێشوی حكومهت لەپێشەنگی ئەوکەسانەدایە کە ناوهكهى ڕهوانهى خانەنشینی كراوه، بڕیارەکە 11 لێپرسراوی دیكهى بەشە جیاوازەکانی گرتوەتەوە.
فەرمانەکە لەبەشی یەکەمیدا ناردنی سەرۆکو ئەندامانی پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ خانەنشینی گرتوەتەوە، کە بریتین له:
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانو وەزیری نەوت.
تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی.
عەبدولئەمیر کامیل عەبدوڵڵا وەزیری ناوخۆ.
ساڵح مەهدی مەتڵەب وەزیری تەندروستی.
خالید بەتاڵ نەجم وەزیری پیشەسازییو کانزاکان.
ئەسیر داود سەلمان وەزیری بازرگانی.
عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان.
ئەحمەد ئەحمەد وەزیری ڕۆشنبیرییو گەشتوگوزارو شوێنەوارەکان.
ئەحمەد جاسم سابر وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.
هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەزیری ژینگە.
بهنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنو شارەوانییە گشتییەکان.
