شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، نزیکبونەوەی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتهكهى ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتوە، "چوارچێوەی هەماهەنگی دوێنێ دوشەممە، کۆبونەوەی خولیی ژمارە 287ی خۆی لەنوسینگەی محەمەد شیاع سودانیو بەئامادەبونی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا".
بهگوێرهى بەیاننامەکە، لەکۆبونەوەکەدا "تاووتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆ لەهەردوو ڕوی حکومیو تەشریعییەوە کرا"، هەروەها کۆبونەوەکە باری خزمەتگوزارییو ئەمنی لەوڵاتو ناوچەکەدا تاووتوێکردوه.
بەیاننامەکە ئهوهشى باسكردوه، "سەرۆک وەزیران نزیکبونەوەی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتهكهى بهمزوانه ڕاگەیاندوه".