هواوی بەمۆبایلی nova 16 SE ڕکابەرییەکی بەهێز لەبازاڕی ئامێرە زیرەکەکان دەستپێدەکات

هەمەڕەنگ

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای هواوی ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی nova 16 SE کە دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین ڕکابەرەکانی بازاڕی ئامێرە زیرەکەکان. 

 
ئەم مۆبایلە بە بۆدییەکی دژە ئاو و تۆز بە پێوەری IP65 و کێشی 229 گرام و ئەندازەی 163.3/78/8 میلیمەتر ڕادەگەیەنرێت.

شاشەکەی لە جۆری OLED بە قەبارەی 6.84 ئینج و چڕی 444 پیکسل لە هەر ئینجێکدا، کە ڕوونی 1272/2756 پیکسل، تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و درەوشانەوەی بێوێنەی 8000 nits پێشکەش دەکات. 

ئامێرەکە بە سیستمی HarmonyOS 6.1 و پڕۆسێسەری Kirin 8020 لەگەڵ کارت گرافیکی Maleoon 920 2cu کاردەکات، هەروەها خاوەنی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکیی 128/256/512 گێگابایتە. 

هەروەک، کامێرای سەرەکیی 50 مێگاپیکسلە کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K بە خێرایی 30 فریم لە چرکەیەکدا هەیە، و کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپیکسلە، ئەوە جگە لە توانای پشتگیری لە دوو سیمکارت، Bluetooth 6.0، NFC، بڵندگۆی تایبەت و پەنجەمۆر.

 سەرەڕای ئەمانەش بە باترییەکی گەورەی 8500 میلی ئەمپێر و بارگاوی کەرەوەی 66 وات بەهێزکراوە کە پشتگیریی لە بارگاویکردنەوەی پێچەوانە بە توانای 5 وات دەکات.