لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدرێت: بەشی موچەی 10 مانگ پارە هەیە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەدەگی دراو عێراق 109 ترلیۆن دینارە و بەشی موچەی 10 مانگی دیکە دەکات، دەشڵێت، موچەی فەرمانبەران بەتەواوی زامنکراوە.


مەنسوڕ بعێجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا میدیای فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە،" لەکۆبونەوەی دوێنێماندا لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران و فالح ساری وەزیری دارایی و نزار ناسڕ پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی درا کە دۆخی دارایی وڵات باشە و دڵنیاکەرە ".

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەکۆبونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی وتویەتیی، لەئێستادا بڕی 109 ترلیۆن دیناری یەدەگ و زێڕ لە گەنجینەی دەوڵەتدا هەیە، ئەوەش بەشی موچەی 10 موچەخۆران دەکات.

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا لێکتێگەیشتن لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی هەیە، بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە داراییە بدۆزرێتەوە.