شارپرێس:
تیمی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هۆشداری ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و دەڵێت، ته‌نیا 20 ڕۆژ كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كان ماوه‌و پاش 31ی ئاب، دابه‌شكردنی موچه به‌شێوازی كاش ڕاده‌گیرێت.
تیمی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا 20 ڕۆژ له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی كه‌رتی گشتیی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كانیان.
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌ڵێت،"پاش به‌رواری 31ـی ئابی 2026، دابه‌شكردنی موچه به‌شێوازی كاش به‌ته‌واوی راده‌وه‌ستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "پێویسته سه‌رجه‌م موچه‌خۆران پێش ئه‌و به‌رواره كارته‌كانیان وه‌رگرتبێته‌وه، چونكه دوای ئه‌وه چیتر به‌كاش موچه دابه‌ش ناكرێت.
هاوكات، لەڕاگەیەندراوەكەدا ڕاشیگەیاند، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه (SMS)، ڤایبه‌ر، واتس ئاپ، یان له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، بزانن كه ئایا كارته بانكییه‌كه‌یان ئاماده‌یه یان نا.
هەژماری من ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كه تا ئێستا زیاتر له 900 هه‌زار كارتی بانكی دابه‌ش كراوه 96%ی موچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا له‌بانكه‌كاندا تۆمار كراون؛ به‌جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر 99%، پارێزگای دهۆك 99%، و پارێزگای سلێمانیش 92%ی موچه‌خۆرانیان تۆمار كردوه.
