شارپرێس:
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ کارى سەرجەم
بەرپرسە حکومییەکان لە پشکى یەکێتیی دەکرێت و ماوەیەکە دەستیان کردوە بە گۆڕانکاری
لەپۆستە حکومییەکان.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەلێدوانێكدا بە
میدیای نزیک لەیەکێتی راگەیاندوە،" گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای دانانی
کەسانی باشتر بۆ سەرپەرشتیکردنی پۆستەکانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان
".
ئەوەشیخستەڕوو، ئێستا نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران و بۆردی حکومەت کە
بۆردێکی حزبییەو هەڵسوڕێنەری کاروباری حکومەتە، دەستیان کردوە بە گۆڕانکارییەکان و
بەمنزیکانە گۆڕانکاری دیکە دەکرێت.
سەمیر هەورامی وتیشی،" چاودێریکردنی وردی پرسی گەندەڵیش دەکرێت و هەر بەرپرسێک تۆمەتبار بێت
بە گەندەڵی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر و هیچ کەسێک
بەدەر نابێت لەو لێپێچینەوانەی کە ئەنجام دەدرێن ".