شارپرێس:
دوای هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی سوریا لە نزیك سنوری توركیا، تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سوریا و عێراق، هۆشدارییەكی توندی بڵاوكردەوە.
باراك ئاماژەی بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی ڕوسیا زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر كرد لەلایەن توركەكانەوە لەڕوداوێكی هاوشێوەدا كە بووە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و رەوشێكی مەترسیدار.
باراك وتی: ئەگەر بیرتان بێت، توركەكان لە هەلومەرجێكی هاوشێوەدا فڕۆكەیەكی ڕوسییان خستە خوارەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، یارییەكی مەترسیدارە كە فڕۆكەكان بەبێ ئاگاداركردنەوە و بەبێ ڕێككەوتن بچن بۆ سنورەكان.
ناوبراو نیگەرانی قوڵی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەی ئاسمانی ئەبوزوهور لە سوریا دەربڕیبوو دەڵێت كارێكی ناپێویست بووە ئیسرائیل كردویەتی.