ئیسرائیل سنوری دیمەشقی بۆردومان كرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دیمەشق ڕۆژی شەممە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە سەر ڕێگای بەیت جین لەسنوری ڕۆژئاوای دیمەشق ئیدانە كرد كە بووە هۆی برینداربوونی چەند كەسێكی مەدەنی.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوە كردەوە كە "ئەم هێرشە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری و یەكپارچەیی خاكی كۆماری عەرەبی سوریا پێكدەهێنێت، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و لە چوارچێوەی هێرشە دووبارەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سوریا دێت".

سوریا "ئیسرائیلی بە بەرپرسیار لە كاردانەوەی ئەم هێرشە دووبارەبووانە" زانی و جەختی لەوە كردەوە كە بەردەوامی ئەم هێرشانە تەنها دەبێتە هۆی گەورەتركردنی گرژی و ناسەقامگیری ناوچەكە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی دەكات.