شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیى هاتوچۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بەسزاکانی هاتوچۆو تاریککردنی پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکان (جام ڕهش) ڕاگەیاند.
فەریق عودەی سهمیر بەڕێوەبەری گشتیى هاتوچۆى عێراق لەلێدوانێکدا بۆ سۆمهریه نیوز ڕایگەیاندوه، "سەپاندنی سزا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی دەکەنو تابلۆی هەرێم یان پارێزگاکانیان پێوەیە، مافێکە کە یاسای هاتوچۆ دەستەبەریکردوە، ئەمەش لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی هاتوچۆو کۆنترۆڵکردنی سەرپێچییەکان دێت بهگوێرهى تایبەتمەندی شوێنیی هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، جگە لەبەهێزکردنی هەستی دڵنیایی لای بەکارهێنەرانی ڕێگهوبانەکان لەڕێگەی جەختکردنەوە لەبونی دەسەڵاتێکی یاسایی کە کار بۆ سەپاندنی یاسا دەکات".
وتوشیهتى، "ڕێکخستنی سزاو ڕێکارەکانی هاتوچۆ بهگوێرهى تایبەتمەندی شوێن، هەنگاوێکی نوێ نییە، بەڵکو ڕێکارێکە کە ساڵانێکە پەیڕەو دەکرێتو لەزۆربەی وڵاتانی جیهانیشدا هەیە، ئەمەش یەکێکە لەبابەتە گرنگو سەرەکییەکان بۆ دڵنیابون لەجێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای هاتوچۆو کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان".
سەبارەت بەهەماهەنگی نێوان بەغداو هەرێمى كوردستان، بهڕێوهبهرى گشتیى هاتوچۆى عێراق جەختیکردەوە، هاوکارییەکی بەردەوام لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتییو هاوتاکەی لەهەرێم هەیە کە لایەنە جیاوازە تەکنیکیو ڕێکخستنەکان دەگرێتەوە، ڕێککەوتنەکە لەسەرئەوەیە کە سزاکان لەسیستەمەکاندا تۆماربکرێنو هەردولا ڕێز لەبڕیارە هاتوچۆییەکانی یەکتر بگرن، واتە ئەگەر لەبەغدا غەرامە کرایت، لەهەرێم ناچار دەکرێیت سزاكهت بدەیت.
بەڕێوەبەری گشتى هاتوچۆ لهعێراق جەختی لهسهر ئهوهكردوهتهوه، هەر بەڕێوەبەرایەتییەک مافی هەیە یاساکانی خۆی جێبەجێبکات بهگوێرهى ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێیە، واتە ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی تابلۆ هەرێم لەبەغدا بێت، یاسای هاتوچۆی فیدراڵی بەسەردا جێبەجێدەبێتو بەپێچەوانەشەوە.
ئهوهشى وتوه، "لێکتێگەیشتنەکانی نێوان بەغداو هەرێم تەنها مەلەفی سزاکانی نەگرتوەتەوە، بەڵکو بابەتی تاریککردنی جامى ئۆتۆمبێلەکان (جام ڕهش)یشی گرتوەتەوە، بەوپێیەی بڕیارو ڕێنماییەکان لەمبارەیەوە کارایەو لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێت کە لەنێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کراوە".
لهكۆتاییشدا ئهوهى ڕونكردوهتهوه، "جێبەجێکردنو ڕێزگرتن لەبڕیارەکانی هاتوچۆ تائێستا هیچ لایەنێکی نەرێنی بەخۆوە نەبینیوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، هاوکاری نێوان هەردولایەن بەردەوامو دڵسۆزانەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ یەکخستنی ڕێکارەکانو بەهێزکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانو پاراستنی سەلامەتی گشتیی لەهەموو وڵاتدا".
