شارپرێس:
بەرپرسێکی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی
حەشدی شەعبی، پێش ڕودانی بۆردومانە هاوبەشەکەی سعودیەو ئەمریکا، سەرکردایەتی کەتائیبی
لەو هێرشە ئاگادارکردوەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمنییە ڕونیکردەوە، ئەو زانیارییانەی لەلای حەشدی شەعبی بەردەستبون
تەواونەبون، بەڵام ئاماژەبون بۆ ئەوەی کە دەستدرێژییەکە تەنها کەتائیبی حزبوڵڵاو
گروپەکانی سهر بهبهرهى مقاوهمه دەکاتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانیارییانەی لەوکاتەدا لەبەردەستبون، مەودای تەواوی
هێرشەکە یان هەموو ئامانجەکانی تێدا ڕون نەبوەتەوە.
پێشتر، لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکاو سعودیە بۆسەر چەند شوێنێک
لەناوخاکی عێراق کە چەندین بارەگای فەرمیی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج، چەندین کەس
کوژرانو برینداربونو پێنج ڕاوێژكارى ئێرانیش كوژران.
هێرشەکان بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگاکانی (بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە،
کەرکوک، کەربەلاو دیالە) گرتەوە، جگە لەزیانی گیانی، زیانی مادی زۆریش بەبارەگاو ئۆتۆمبێلو
کەرەستە سەربازییەکان گەیشت.