شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و تۆمه‌تبارى دیكه له‌دادگاى دوى تاوانه‌كانى سلێمانى دادگایی ده‌كرێن، سەرچاوەیەک لەتیمی پارێزەران-یش بۆ شارپرێس ناوى سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانى ئاماده‌بوو لهدادگاییهكهدا ئاشكراده‌كات.
سەرچاوەیەک لەتیمی پارێزەرانى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار بەشارپرێسی ڕاگەیاند، وادەی دادگاییکردنەکە دیاریکراوەو تۆمەتبارەکان به‌گوێره‌ى (مادەی 56) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕوبەڕوی دادگا دەبنەوە.
سه‌رچاوه‌كه له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ناوى سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانى دادگاییه‌كه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى ڕاگه‌یاندو وتى، "لیستی ناوی ئەوکەسانەی بڕیارە دادگایی بکرێن بریتین لە(لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی، ئاراس حه‌مه عه‌لى، ڕێبوار حامد خالد، ڕێنوار زریان فه‌تاح، پێشەوا حه‌سەن خدر، بۆتان مسته‌فا حسێن، ڕێبوار قودره‌ت ڕەسوڵ، کەیوان عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، سەربەست مینا محه‌مه‌د، ڕەمەزان حسێن عهزیزو عومه‌ر شێخە عه‌بدوڵڵا)".
سەبارەت بەدۆسیەی ماده‌ى (406) کە پەیوەستە بەتاوانی کوشتن، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەم دۆسیەیە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەی ئاسایشدایە، بەڵام دادگای تاوانەکانی 2ی سلێمانی دەستوەردانی کردوەو پەڕاوهكانى ناردوەتەوە بۆ دادگای ئاسایش بەمەبەستی پێداچونەوە، چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەو دۆسیەیەش ڕەوانەی دادگای تاوانەکان بکرێت".
ئه‌و مادەیهى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و 10 كه‌سى دیكه‌ى پێ دادگایى ده‌كرێت (56ى یاساى سزادانى عێراقیه)، سه‌رچاوه‌كه‌ش وتى، "هەر ئەندامێک لەئەندامەکانی ناو پێکهاتنە تاوانکارییەکە هەرچەندە دەستی نەبوبێ لەئەنجامدانی تاوانەکەیشدا کە لەسەری ڕێککەوتون سزا دەدرێ بەزیندانیکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لەحەوت ساڵ ئەگەر ئەو تاوانەی لەسەری ڕێککەوتون ئەنجامیبدەن لەجۆری تاوان بوو، هه‌روه‌ها سزا دەدرێ بەبەندکردن ماوەکەی زیاتر نەبێ لەدوساڵ یان بەپێبژاردن بڕەکەی زیاتر نەبێ لە225 هه‌زار دینار ئەگەر تاوانەکە لەجۆری کەتن بوو، ئەگەر سزایەکی تایبەت بەڕێککەوتن باسی لەیاسادا نەهاتبێ".
ده‌شڵێت، "به‌گوێره‌ى ماده‌كه، ئەگەرهاتو مەبەست لەڕێککەوتنەکە بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراوبێ کە سزاکەی سوکتربێ لەو سزایەی لەبڕگەی پێشودا هاتوە، ئەوا چاوەڕوانی سزایەکی توند ناکرێت لەیەک لەسەر چواری ئەوپەڕی ئەو سزایەی دیاریکراوە بۆ ئەو تاوانانە".
ڕوداوەکانی لالەزار لەسلێمانی دەگەڕێنەوە بۆ دوای گرژییەکانی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە8ی تەمموزی 2021، هێزێکی ئەمنی گەورە هەڵیانکوتایەسەر هۆتێلى "لالەزار" کە شوێنی نیشتەجێبون‌و نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی‌و براکانیو ژمارەیەک لەپاسەوانو هاوکارانی بوو.
ئەوکات ڕوبەڕوبونەوەی چەکداریی‌و گەمارۆدانی توند هاتە ئاراوە، دواتر چەندین فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی‌و کەسە نزیکەکانی بەتۆمەتی جیاواز (لەوانە کوشتن، ڕفاندن‌و سەرانەوەرگرتن) دەرچون، ئەم دادگاییکردنەی ئێستاش كه دیاریكراوه به‌ڕۆژى (3ی 9ی 2026) درێژکراوەی ئەو کێشە یاسایی‌و سیاسییانەیە کە لەو مێژوەوە دەستیانپێکردوەو ئێستا گەیشتونەتە قۆناغی یەکلاکردنەوە لەدادگای تاوانەکان.
هه‌فته‌ى ڕابردوش بنه‌ماڵه‌ى گیراوانى لاله‌زار هۆشدارییاندا له‌وه‌ى، چیتر قبوڵى ناكه‌ن كه‌سوكاریان له‌زیندان به‌بێ دادگاییكردن بهێڵدرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاوات شێخ جه‌نگى خوشكى لاهور شێخ جه‌نگى هۆشداریداو وتى، "ئه‌گه‌ر دادگایى نه‌كرێن، دۆخه‌كه له‌ده‌ستى ئێمه‌و له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت".
