ئێران هێرشی درۆنی بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکی لەئیمارات ڕاگەیاند

جیهان

31/08/2026‌ 2396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای پاسدارانى ئێران كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرایكرد، هێزە ئەمریکییەکانیان لەبنکەی ئاسمانیی (مەنهاد) لەئیمارات بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کردوەتە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر دورگەی لارک لەگەروی هورمز.


سوپای پاسداران ئێران لەبەیاننامەیەکدا کە لەتەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، سوپای پاسداران "بەدەیان درۆن، شوێنی جێگیربونی کۆپتەرو هێزە ئەمریکییەکانمان لەبنکەی ئاسمانیی مەنهاد لەئیمارات پێکاوە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دواى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆسه‌ر دورگه‌ى لارك، پاسداران سه‌ره‌تا هێرشیكرده‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئوردن‌و دواتریش ئیمارات.