شارپرێس:
دادگای دوى تاوانه‌كانى سلێمانی بڕیاریدا به‌دیاریكردنى ڕۆژى دادگاییكردنى لاهور شێخ جه‌نگى‌و 11 گیراوى دیكه‌ى لاله‌زار، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌تیمى پارێزه‌رانى لاله‌زار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌رچى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مجاره هه‌ستیاره، به‌ڵام به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه دادگا ناتوانێت بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات‌و ده‌كه‌وێته دانیشتنى داهاتوتر".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمى پارێزه‌رانى گیراوانى لاله‌زار به‌شارپرێس-ى وت، "ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلول، بۆ دادگایكردنی لاهورشێخ جەنگی‌و 11 گیراوى دیكه‌ى لالەزار دیاریكراوه".
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، "له‌م دانیشتنه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى دیكه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه‌و وته‌یان لێ وه‌رنه‌گیراوه وته‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت به‌تایبه‌ت لاهور شێخ جه‌نگى، پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و ڕێبوار حامید خالید، دادگاییه‌كه‌ش له‌دادگاى دوى تاوانه‌كانى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تى حاكم سه‌ردار سه‌رۆكى دادگاكه‌و هه‌ریه‌ك له‌دادوه‌ران (كامه‌ران‌و چراخان) ئه‌ندامانى دیكه‌ى ده‌سته‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌و شه‌ش تۆمه‌تباره‌ى دیكه‌ش كه پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو وته‌یان لێ وه‌رگیراوه، ده‌هێندرێنه‌وه دادگا، به‌ڵام وته‌یان لێ وه‌رناگیرێت، دانیشتنى ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌ى دادگا بۆ كه‌یسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، چونكه وته‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "دواى وه‌رگرتنى وته‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و ڕێبوار حامید خالید‌و سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ى دیكه‌ش، به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه واده‌ى ده‌وامى فه‌رمیى كۆتایی دێت‌و دادگا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه نادات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه دادگا تۆمه‌تباریان بكات به‌گوێره‌ى ماده‌ى 56 له‌یاساى سزادانى عێراق كه هه‌ستاون به‌ڕێكه‌وتنێكى تاوانكاریى بۆ ئه‌وه‌ى تاوانێكى پێ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دانیشتنى ئه‌مجاره‌ى دادگا قورس ده‌بێت بۆ سه‌پاندنى سزا، له‌به‌رئه‌وه‌ى نزیكه‌ى سێ بۆ چوار كاتژمێرى پێویسته تاوه‌كو وته‌ى شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ى دیكه وه‌رده‌گرێت كه جارى پێشوو لێى وه‌رنه‌گرتون، به‌ڵام به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه، له‌دانیشتنى داهاتودا واته ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه نا ئه‌وى دیكه، ئه‌وكات دادگا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى خۆى له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه بدات".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، "ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى دادگا وته‌یان لێ وه‌رده‌گرێت ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه بریتین له(لاهور شێخ جه‌نگى، پۆڵاد شێخ جه‌نگى، ڕێبوار حامید خالید، ڕێبوار زریان فه‌تاح، پێشه‌وا حه‌سه‌ن خدر‌و ڕێبوار قودره‌ت ڕه‌سوڵ)".
