ئەمریکا ڤیزا بە چەند ئەندامێکی شاندی سەرۆکایەتی ئێران نادات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە ڤیزا بە چەند ئەندامێکی شاندی سەرۆکایەتی ئێران بدات، کە بڕیاربوو لەچەند رۆژی ئایندەدا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی نیویۆرک بکەن.


ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەی ئەمساڵی نەتەوەیەکگرتوەکان مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەشداردەبێت، بەڵام ڤیزا بە چەند ئەندامێکی تیمی میدیایی شاندەکە نەدراوە.

هاوکات، ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی ئەو کەناسە نەکرد کە ڤیزایان پێنەدراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی سێشەممە، مەسعود پزیشکیان سەردانی نیویۆرک بکات و رۆژی چوارشەممە لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان وتاری دەبێت.