شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر(01:40)بۆ(02:10)خولەکی بەیانی ڕۆژی دوشەممە ٢٠٢٦/٩/٢٨بە(سێ)درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی -کۆیە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 01:40 بۆ 02:10 خولەک، لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لەسنوری قەزای کۆیە.
لەڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەدەرئەنجامی ئەو هێرشانەدا هیچ جۆرە زیانێکی گیانی نەبوە.