ئەمریکا گۆشەگیرییەکی ته‌واو بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت‌و هەناردەی نەوتەکەی لەڕێگەی دەریاوە بەتەواوی ڕاوەستا

جیهان

60 خولەک پێش ئێستا‌ 2056 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکی بێپێشینەی هاوکێشەی وزەدا، وەزیری دارایی ئەمریکا بەفەرمی پەککەوتنی سەد لەسەدی هەناردەی نەوتی ئێرانی لەسەر ئاوەکانی جیهان ڕاگەیاند؛ دڵنیاییش ده‌دات، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تاران بێبەشکراوە لەتێپەڕاندنی تەنانەت یەک بەرمیل نەوت لەگەروی هورمزه‌وه‌، ئەمەش وەک بەشێک لەسیاسەتی گۆشەگیرکردنی توندی ئابوریی ئەو وڵاتە لەلایەن واشنتۆنەوە باسده‌كات.


سکۆت بێسێنت وەزیری دارایی ئەمریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەکسیۆسەوە، ڕاگرتنی تەواوەتی‌و سەد لەسەدی هەناردەی نەوتی ئێرانی لەڕێگەی دەریاوە ڕاگەیاند، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتە توندەی کە واشنتۆن بۆ گۆشەگیرکردنی ئابوریی تاران پەیڕەوی دەکات.

وەزیره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ وتویه‌تى، "ویلایەتەیەکگرتوەکان ئاسانکاریی بۆ تێپەڕبونی 101 ملیار بەرمیل نەوت لەگەروی هورمزدا کردوە، ئێرانیش نەیتوانیوە تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش لەو گەروەوە تێپەڕێنێت".

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "بۆ یەکەمجار لەمێژوی دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی ئێرانەوە، ئەم هەفتەیە ئەو وڵاتە هیچ نەوتێکی لەسەر ئاوو لەڕێگەی دەریاوە نابێت"، هاوکات جەختیکردەوە، ئەمریکا بەشێوازێکی "بێپێشینە" خەریکی دورخستنەوەو گۆشەگیرکردنی ئێرانە لەبازاڕە جیهانییەکاندا.