نرخی بەنزین داده‌به‌زێت‌و شارپرێس زانیاریى گرنگ ئاشكرادەكات

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 2111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی تایبەت بەشارپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزیوە، ئاشكراشيكرد، نرخی بەنزین ڕوو لەدابەزینە.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی به‌چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێسى وتوه‌، ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە 1250 دینارەوە بووەتە  1200دینار، بەوەش نرخەكەی 50 دینار دابەزیوە.

لەبارەی جۆرەكانی دیكەی بەنزینەوە، وتی، "تائێستا هەر نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزیوە، كەی توانرا، جۆرەكانی دیكەش دادەبەزن، نرخی بەنزین ڕوی لەدابەزینەو بەرزنابێتەوە".

لەبارەی هۆكاری ئەم دابەزینەشەوە، ئەوەیخستەڕوو، "هۆكارەكەی كۆمپانیای فۆكسە كە بەنزین و سوتەمەنیان بۆ دابین بكات".

بەهمەن قادر، ئاماژەی بەوەشكرد، بەئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، بەكۆی گشتيی ڕۆژانە دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزین پێویستە.