زیانە ترسناکەکانی کحول بۆ سەر مێشک؛ تەنها خانەکان لەناونابات، یان شانەی مێشکیش وێران دەکات

تەندروستی

35 خولەک پێش ئێستا‌ 98 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان ماوەیەکی زۆرە لە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی کحول لەسەر مێشک دەزانن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە زیانەکەی زۆر لەوە قورسترە و تەنانەت شانەی مێشکیش تێکدەشکێنێت.

بەگوێرەی گۆڤاری (Immunity)، توێژەرانی سەنتەری (کلیفلاند کلینک) لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر مێشکی مشک تاقی کردنەوەیان ئەنجام داوە. 

دەرکەوتووە کە کحول تەنها زیان بە خانە دەمارییەکان ناگەیەنێت، بەڵکو خانە بەرگرییەکانی مێشکیش هاندەدات بۆ تێکشکانی ئەو پێکهاتەیەی کە پەیوەندییە دەمارییەکان ڕادەگرێت.

لە تاقی کردنەوەکاندا، کحولی ئیستانۆڵ بە مشکەکان درا. کاتژمێرێک دوای خواردنەوەکە، گۆڕانکاریی بەسەر خانە بەرگرییەکانی مێشکدا هات؛ درێژییەکەیان کەمبووەوە و ژمارەیان دابەزی.

دووبارەبوونەوەی ژەمەکان بووە هۆی ئەوەی کە ئەم خانانە دەست بکەن بە تێکشکاندنی ئەو تۆڕە خانەییەی پشتگیری دەمارەکان دەکات و یارمەتیی گۆڕینەوەی ئاماژەکانیان دەدات. لە ئەنجامدا، پێکهاتەکە لاواز بوو و پەیوەندییە دەمارییەکان پچڕان.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە پرۆتینی (MyD88) ڕۆژێکی سەرەکیی لەم پرۆسەیەدا دەبینێت، چونکە بەرگریی مێشک دەوروژێنێت.

لەو مشکانەی کە ئەم جێنە تێیاندا ناچالاک کرابوو، کحول زیانێکی کەمتری هەبوو. ئەمەش دەریدەخات کە تێکچوونی تۆڕی شانەیی مێشک هۆکاری راستەوخۆی بەشێک لەو زیانە قورسانەیە کە کحول دەیگەیەنێت.