حکومەتی تورکیا ئەو بەرپرسە کوردانەی دەستگیرکرد کە داوای مافی چارەی خۆنوسینیان بۆ کورد دەکرد

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3680 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتە سیاسییەکانی باکووری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکران، کە داوای مافی چارەی خۆنوسینیان بۆ کورد دەکرد.

دەستگیرکراوەکان بریتین لە بایرام بۆزیەل، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان، حەسەن داغتەکین، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان، فوئاد ئۆنەن، سەرۆکی بزووتنەوەی پێلکورد، جانۆ ئامەدی، سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و عەلی ئۆنجو، کەسایەتیی سیاسیی سەربەخۆ لە باکووری کوردستان.

سەرجەم دەستگیرکراوەکانیش ئەندامی ئەنجوومەنی هاوپەیمانیی هاوبەند-ن، کە ئەم پارتە سیاسییانە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەکیان لە نێوان خۆیاندا ڕاگەیاندبو و داوای مافی چارەی خۆنووسینیان بۆ کورد کردبوو. 

لەسەر ئەو هەڵوێستەش، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن کەسانی ڕەگەزپەرستەوە ڕووبەڕووی هێرشێکی توند بوونەوە، ئەمەش وای کرد داواکاری گشتی بێتە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بکاتەوە.