وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: یەكەم كاروانی نەوتەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، یەكەم كاروانی نەوتی سپی باركراوە بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتی سپی دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، یەكەم كاروانی نەوتەكەی بەغدا دەگاتە پارێ.گاكانی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتی سپی دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک و لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک لەناوچە شاخاوییەکانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندوە، بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش، ڕەزامەندی دراوەو دەست بەبارکردن دەکرێت.