شارپرێس:
تەڕبوونی مۆبایل بە ئاو یان هەر شلەیەکی تر، تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندیی بەرگریی لە ئاو بێت، دەتوانێت زیان بە ئامێرەکە بگەیەنێت، بۆیە پێویستە لە کاتی تەڕبوونیدا بە شێوەیەکی درووست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "BGR"ی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان، ئەمانە 4 هەڵەن کە دەبێت لێیان دوور بکەویتەوە:
1 مۆبایلە تەڕەکە بە چارجەر مەبەستەوە: پەیوەستکردنی مۆبایلی تەڕ بە بارگاویکەرەوە دەتوانێت ببێتە هۆی کورتەبازنەی کارەبایی و زیانگەیاندن بە بەشە ناوخۆییەکانی. پێشنیار دەکرێت لانیکەم 48 کاتژمێر چاوەڕێ بکەیت تا بە تەواوی وشک ببێتەوە.
2 مۆبایلەکە مەخەرە ناو برنج: برنج شێی مۆبایل بە باشی نامژێت، بەڵکوو وردە تۆز و پارچەی بچووک دەتوانن بچنە ناو دەرچەکان و زیانی زیاتر درووست بکەن. بەکارهێنانی کیسەی سیلیکای وشک یان وشکبوونەوەی سروشتی باشترە.
3 مۆبایلەکە بە توندی مەهەژێنە: هەژاندنی توند دەتوانێت ئاو بەرەو بەشە قووڵترەکانی ناو ئامێرەکە ببات. باشترە دەرچەی بارگاویکردەوە بەرەو خوارەوە بێت و مۆبایلەکە لە شوێنێکی هەوادار دابنرێت.
4 گەرمیی دەرەکیی بۆ وشکردنەوە بەکارهێنە: بەکارهێنانی وشککەرەوەی قژ، فڕن یان خستنەبەر خۆری ڕاستەوخۆ دەتوانێت زیان بە شاشە، پاتری و بەشەکانی تری مۆبایل بگەیەنێت.
لە ماوەی وشکبوونەوەدا، باشترە مۆبایلەکە کوژاوە بێت و تا دڵنیانەبوون لە وشکبوونەوەی تەواوی، بەکارنەهێنرێت.