ئەمریکا دەنگۆی بەئامانجگرتنی رادارە سەربازییەکانی لەبەحرەین ڕەتدەکاتەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوكات، لەبەرامبەردا، سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، هه‌واڵی پێكانی سیسته‌مێكی ڕاداری سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌بنكه‌یه‌كدا له‌به‌حرێن ڕه‌تكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كه‌ ڕایگه‌یاندبوو فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌ به‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا ڕاداره‌كه‌یان پێكاوه‌.


پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆ لەوەڵامی بەردەوامیی بەزاندنی ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن درۆنەکانی سوپای ئەمریکاوە بوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،" لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوەکانی بەرگریی ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنیی سوپا بۆ رێگری، تێکشکاندن و دەستبەسەرداگرتنی درۆنەکانی جۆری MQ و MQM-170، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنە جەنگییەکانی سوپای پاسداران لەئۆپەراسیۆنێکی ورددا سیستمێکی راداریی هێزەکانی ئەمریکایان لەبنکەی شێخ عیسا لەبەحرێن پێکاوە".

سوپای پاسداران ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی جووڵەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا بوەو هۆشداریش دەدات: "بەردەوامیی بەزاندنی ئاسمانی وڵات و بەکارهێنانی بنکەو دامەزراوە سەربازییەکانی ناوچەکە بۆ هەنگاوی دووژمنکارانە دژی ئێران، بێ وەڵام نابێت و بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی دەکەوێتە ئەستۆی فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا".

هاوكات، لەبەرامبەردا، سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، هه‌واڵی پێكانی سیسته‌مێكی ڕاداری سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌بنكه‌یه‌كدا له‌به‌حرێن ڕه‌تكرده‌وه‌.