شارپرێس:
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ لایەنێکی سیاسی و گروپێکی چەکدار و خێڵێک لەسەروی یاساوە نییە، دەشڵێت، پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان دەکەین لەپاراستنی سامانی ولاتەکە.
هەیبەت حەلبوسی رایگەیاند،" دەوڵەتێک لەسکی دەوڵەتدا دروست بێت قبوڵی ناکەین و هەموان دەبێت پابەندی یاساو دەستور بن ".
وتیشی،" پێشتر دۆخێکی ئەمنی خراپ روی لەوڵات کردبوو، خەڵکانێک دوای فەتوای مەرجەعیەت کەوتن و پارێزگاریان لەوڵات کرد و دەستخۆشیان لێدەکەین، بەڵام ئێستا دۆخی ئەمنی سەقامگیرەو هەر کەسێک بیەوێت دژی بڕیاری دەوڵەت بوەستێتەوە قبوڵی ناکەین ".
حەلبوسی وتیشی،" هەموو چەکدارێک دەبێت لەژێر فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتدا بێت ".