فەرماندەی زێرەڤانی: هەموو هێزەکانمان ئامادەن بۆ پاراستنی خاکی هەرێم و گیانی خۆیان بەخت دەکەن

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی زێدەڤانی لەدوای پەیامەكەی عەلی زەیدیی، پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، كەهەموو هێزەكانیان لەئامادەباشیدان و دەڵێت،" ئامادەین بۆ پاراستنی خاكی هەرێم و هێزەكانمان گیانی خۆیان بەخت دەكەن".


لەدوای پەیامە ڤیدیۆییەكەی عەلی زەیدیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كە جەختی كردەوە، كۆنتڕۆڵكردنی جورف سەخر سەرەتایەو دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هەموو خاكی عێراقدا دەسەپێنن، فەریق عەزیز وەیسی بانی، فەرماندەیی فەرماندەیی زێرەڤانی، پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند،" وەک فەرماندەیا پێشمەرگەیێن زێرەڤانی ئامادەینە بەگیان و خوینا خۆ پاراستنێ ژ ئێکەتییا هەرێما کوردستانێ بکەین و چاڤەڕێی هەر فەرمانەکێینە".

لەپەیامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە پێشمەرگەکانی زیڕەڤانی و هێزەکانی ناوخۆو دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگەو فەرماندەیی دەڤەری دوو و سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەئامادەباشی تەواودان و سوێندیان خواردوە بەخوێنی خۆیان خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزن.

لەپەیامەکەی فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانیدا جەختكراوەتەوە، کە بۆ یەکپارچەیی خاکی کوردستان گیانیان فیدا دەکەن و چاوەرێی فەرمانن بۆ هەر چالاکیەکی سەربازی.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەبارەی ئەو ناوچانەی قاچاخچێتی نەوتیان تێدا دەكرێت، عەلی زەیدی بڕیاریدا كۆنترۆڵیان بكات، لەناویشیاندا ئەمڕۆ لە ناوچەی جورف سەخری پارێزگای بابلەوە دەستیپێكرد.