پرۆسەی تۆماركردنی توشبوانی شەكرە بۆ وەرگرتنی موچەی مانگانە دەستپێدەكات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، له‌سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ده‌رگای تۆماركردن به‌ڕوی توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی سودمه‌ندبونیان له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی پێشكه‌شكردن.


محه‌مه‌د موسه‌وی، وەیزری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، تۆماركردنی توشبوانی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵ و خوارتر له‌یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د موسه‌وی جەختی كردەوە، كە وه‌زاره‌تەكەیان پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌تی بۆ وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی توشبوانی شه‌كره‌ دروستكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕێكاره‌كانی پێشكه‌شكردن ئاسان ده‌كات، ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان خێراتر ده‌كات و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان ڕێكده‌خات.

هاوكات، محه‌مه‌د موسه‌وی ئەوەشی ڕونكردەوە، كە وه‌زاره‌تەكەی هێڵێكی گه‌رم بۆ پرسیاری منداڵانی توشبوو به‌شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م و به‌خێوكارانیان ته‌رخان ده‌كات، تا ڕێنمایی پێویست له‌سه‌ر مه‌رج و میكانیزمه‌كان و به‌دواداچونی مامه‌ڵه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان پێشكه‌ش بكات.