ترەمپ بەتوندی مەرجەكانی ئێرانی ڕەتكردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی ڕایگەیاند کە تاران خوازیاری ڕێککەوتنە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵام ئەو مەرجانەی ئێرانییەکان دەیانەوێت جێگەی قبوڵکردن نین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەدرێژەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، بەڵام نایانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بکەن کە بۆ من پەسەندە، ئێمە دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە بکەین، نەک ئەو ڕێککەوتنە ساختەو بێبنەمایانەی کە دەیان ساڵە ئەنجامی دەدەن.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بەدۆخی وزەو سوتەمەنی بەر لەپەلامارە سەربازییەکان، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە نرخی یەک گاڵۆن بەنزین دابەزیبوو بۆ دۆلارێک و 85 سەنت، ڕێک پێش ئەوەی واشنتۆن هەنگاوە سەربازییەکەی دژ بەکۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام بدات.