كەشتییەكی نەوتهەڵگر لەگەروی هورمز كرایە ئامانج

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی نەوت لەکەناراوەکانی عومان پێكراوەو كراوەتە ئامانج.


هاوكات، پێشتریش، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەوروبەری دورگەی قشم بەموشەکێکی دوژمن کراوەتە ئامانج، هاوکات تەسنیم ئێرانی ڕایگەیاندوە، موشەکێکی ئەمریکی ناوچەیەکی پەراوێزی دورگەکەی پێکاوە.

هاوکات دەزگای ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئاگر لەکەشتییەکی نەوت کەوتوەتەوە، دوای ئەوەی لەلای چەپییەوە موشەکێکی نەناسراوی بەرکەوتوە. 

گرژییەكانی گەروی هورمز لەكاتێكدایە، كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا مەرجەكانی ئێرانی بۆ ڕێككەوتن ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند، كە ئەوان رێككەوتنی ڕاستەقینەیان دەوێت.