شارپرێس:
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، سبەی نەوتەكەی بەغدا دەگاتە قەزای پێنجوێن و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، کارمان کردوە تا بەشە نەوتی سپی ماڵان دابەشبکرێت بەتایبەتیش لەناوچە شاخاوییەکان.
وتیشی، هەموو ڕێکارە ئیداریەکان گیراونەتەبەر ئەم شەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای پێنجوێنمان ڕاسپاردوە تا هاوکاربن لەسبەینێوە دەست بکرێت بەدابەشکردنی نەوت
جێگری پارێزگار ئەوەشی وت، قائمقامی پێنجوێن سبەی خۆی سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات تا بەئاسانترین شێوە ئەو بڕە نەوتەی دابین کراوە بۆ هاوڵاتیان بگاتە ماڵەکانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیاری عەلی زەیدیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم ڕەوانە كرا.